ئوردن راگەیاند، پلانی دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ نیشتەجێکردنی غەززەییەکان لە میسڕ و ئوردن رەتدەکەن.
ئەیمەن سەفەدی وەزیری دەرەوەی ئوردن سەبارەت راگەیەندراوی دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆچی زۆرەملێی غەززەییەکان و نیشتەجێکردنیان لە میسڕ و ئوردن راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ئەیمەن سەفەدی وەزیری دەرەوەی ئوردن راگەیاند، "ئێمە کۆچی زۆرەملێی فەلەستینییەکان رەتدەکەین؛ ئەمە هەڵوێستی قەتعیمانە. چارەسەرکردنی پرسی فەلەستین دەبێت بۆ فەلەستینییەکان بێت. ئوردن هی ئوردنییەکانە و فەلەستین هی فەلەستینییەکانە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دوای کردنەوەی ڕێوڕەوی نەتزاریم زیاتر لە ٣٧٦ هەزار فەلەستینی کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئاوارە بوبوون گەڕانەوە باکووری غەززە.
لە ویلایەتی ئوتار پرادەشی وڵاتی هیندستان لە کاتی مەراسیمێکی ئایینی شانۆ داڕما و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٧ کەس کوژران و زیاتر لە ٥٠ کەسیش بریندار بوون.
فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف ٣٥ لە ویلایەتی ئەلاسکای ئەمریکا کەوتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکە بە زیندوویی رزگار بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٣٥٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٥٦٣ کەس.